ئێهود ئۆڵمه‌رتی سه‌رۆك وه‌زیری ئیسرائیلی له‌گه‌ڵ مه‌حمود عه‌باسی سه‌رۆكی فه‌له‌ستینی له‌سه‌ر دهسـپـێـكردنهوهی دانوسـتاندن ڕێـكـكه‌وتوون. ئامانجیان دوو ده‌وڵه‌تی-- ئیسرائیلی و فهلهستینیـیه-- كه شـان به شـانی یه‌ك پـێـكه‌وه به ئاشتی بژین. یه‌كه‌مین وتووێـژه گرنگه‌كانی نێوانیان له دوانزه‌ی ئه‌م مانگه‌دا له ئۆرشه‌لیم سـازدرا.
هه‌ردوو لایه‌نی ئیسرائیلی و فه‌له‌ستینی له كۆنفرانسی ئهناپـوڵس كه له ستانی مه‌ریلاند و له لایه‌ن وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاوه ڕێـكخرا له‌سه‌ر خسـتنهوه گه‌ڕی وتووێـژه‌كانی ئاشتی نێوانیان ڕێـكـكه‌وتن. له كۆنفرانسه‌كه‌دا نوێنه‌رانی په‌نجا وڵات كه له نێویاندا شـازده وڵاتی عه‌ره‌بی و هه‌روه‌ها ڕێـكخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌شـداریـیان كرد. سه‌رۆك جۆرج بوش گوتی ئامانجی دوو ده‌وڵه‌تی دیموكراتی-- ئیسرائیلی و فه‌له‌سـتینی كه پـێـكه‌وه به ئاشـتی بژین-- به‌بێ به‌ڵێن و ابهسـتهیی وڵاتانێـكی زۆر ئه‌و ئامانجه نایه‌ته دی:
" كاری ئێمه ئه‌وه‌یه كه هانی هه‌ردوولایان له‌م هه‌وڵه‌دا بده‌ین و هه‌روه‌ها ئه‌و پـشتگیریـیهی بۆ سه‌ركه‌وتن پـێویسـتیانه بۆیان دابین بكه‌ین."
ته‌نها ئه‌و وڵاته‌ی كه به ڕوون و ڕه‌وانی ڕایگه‌یاندووه كه دژایه‌تی هه‌وڵه‌كانی ڕابه‌رانی فه‌له‌ستینی و ئیسرائیلی ده‌كات ئه‌ویش ئێرانه. مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژادی سه‌رۆكی ئێرانی كۆنفرانسی لوتكه‌یی ئاشـتی ئهناپوڵسی به " شـكستخواردوو" ناوزه‌دكرد. له‌و باره‌یه‌وه وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا شـان مه‌كـكۆرمه‌ك ده‌ڵێت كاردانه‌وه‌ی به‌ڕێز ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد كارێـكی چاوه‌ڕوان نه‌كراو نیـیه:
" سه‌رۆكی ئێرانی و هه‌روه‌ها كه‌سـانی دیكه ئه‌وانه‌ی هه‌وڵ ده‌ده‌ن توندوتیژی توندڕه‌وی بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانیان به‌كاربهێنن تێده‌گه‌ن كه هاوكاریـكردن بۆ هێنانه كایه‌ی ئاشـتی نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌سـتینیـیه‌كان یارمه‌تی له هێنانه گۆڕی فهلهسـتینێـكی دیموكرات ده‌دات كه تیایدا هاوڵاتیانی فه‌له‌سـتینی هیوایان له‌مه‌ڕ چاكتر دیاریـكردنی داهاتوویان هه‌بێت و هه‌روه‌ها دوا ڕۆژێـكی پـڕشـنگدار بۆ خۆیان دیاری بكه‌ن، ئه‌مه كارێـكه ته‌واو پـێچه‌وانه‌ی تاكتیك و ئامانجه‌كانی كه‌سـانی وه‌ك ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد و هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سـانه‌یه كه په‌نا بۆ توندوتیژی ده‌به‌ن-- وه‌ك گروپی حه‌ماس و حزبوڵـڵا-- ئه‌وان له جۆری ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه كه هه‌وڵی ئاشـتی له‌سه‌ر جێبه‌جێـكردنی هه‌وڵه‌كانیان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسـتدا ده‌یخولقێنێت تێـده‌گه‌ن، ئینجا هه‌ر بۆیه كارێـكی چاوه‌ڕوان كراوه ئه‌و كه‌سـانه ڕه‌خنه له هه‌وڵی ئاشـتی بگرن."
سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت جیهان نابێت" دهسـبهرداری سه‌ركه‌وتن بۆ توندڕه‌وان" له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسـتدا ببێت به‌ڵكو ده‌بێت جیهان له‌پـێناو ئه‌و ڕۆژه‌دا كاربكات كه" تێرۆریسـان و هه‌روه‌ها توندڕه‌وان ئه‌وانه‌ی هه‌ڕه‌شه له هاوڵاتیانی ئیسرائیلی و فه‌له‌سـتینی ده‌كه‌ن به لاوه بنرێن و ده‌رئه‌نجام بـبهزێنرێن."