ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی ڕوسی هانی دمیتری مێدڤێدێڤی سه‌رۆكی ڕوسـیایان داوه دان به سه‌ربه‌خۆیی دوو هه‌رێمی دابڕاو له گورجسـتاندا بنێت، ئه‌و  |
| ڕێبه‌ری ئه‌بخازیا سێرگی باگاپـش وتارێـك پـێشـكه‌شی دۆما ده‌كات له مۆسـكۆ، دووشه‌ممه 25 ی هه‌شـتی 2008 |
هه‌نگاوه‌ی كه پـێده‌چێت په‌یوه‌ندیـیه‌كانی نێوان مۆسـكۆ و وڵاتانی ڕۆژئاوا زیاتر گرژ و ئاڵۆزتر بكات.
هه‌ردوو خانه‌ی خواروو و هه‌روه‌ها سه‌رووی په‌رله‌مانی ڕوسی ڕۆژی دووشه‌ممه به كۆی ده‌نگ بڕیارێـكیان ده‌ركرد و تیایدا داوای دانـنان به سه‌ربه‌خۆیی ئۆسیتیای باشور و هه‌روه‌ها ئه‌بخازیادا ده‌كه‌ن.
جێبه‌جێـكردنی بڕیاره‌كه له ڕووی یاسایـی‌یه‌وه مه‌رج نیـیه په‌سه‌ند بكرێت، به‌ڵام ئه‌و كاره له ده‌سـتی سه‌رۆكی ڕوسیادایه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی دان به سه‌ربه‌خۆیی دوو هه‌رێمی جیابۆوه‌ی گورجسـتاندا بنێت یان نا.
سێرگی میرۆنۆڤ سه‌رۆكی خانه‌ی ژوورووی په‌رله‌مانی ڕوسیا ده‌ڵێت ئۆسیتیای باشور و هه‌روه‌ها ئه‌بخازیا مافی سه‌ربه‌خۆیی‌یان هه‌یه.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه له‌و ده‌مه‌وه‌ی له سه‌ره‌تای سـاڵانی نه‌وه‌ده‌كاندا هه‌ردوو هه‌رێمی ئاماژه پـێدراو له تبلیسی جیابوونه‌وه مۆسـكۆ پـشـتگیری له جوداخوازانی هه‌رێمه‌كانی كردووه، به‌ڵام ڕوسیا نه‌یگوتووه ئه‌وان سه‌ربه‌خۆن.
دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی گورجسـتان له حه‌وتی ئه‌م مانگه‌دا هه‌وڵی دا به زه‌بری هێز كۆنتڕۆڵی هه‌رێمی ئۆسیتیای باشور بكاته‌وه له ئاكامدا گورجسـتان و ڕوسـیا به شه‌ڕ هاتن.