Kurdish ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا 
سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراوی
هه‌واڵ و زانیاری

ته‌‌نیا نوسین
Search

مالیكی ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له‌سه‌ر نه‌بوونی هێچ هێزێـكی بیانی له‌ عێراقدا له‌ دوای 2011 دا ڕێـكه‌وتوون

25/08/2008
ده‌قی هه‌واڵه‌كه‌ 146KB - دابگره (Real) audio clip
ده‌قی هه‌واڵه‌كه‌ 146KB - گوێبگره (Real) audio clip

Iraqi Prime Minister Nouri al-Maliki speaks during a press conference held at the national reconciliation conference in Baghdad, 18 Mar 2008

نوری ئه‌لمالیكی

نوری ئه‌لمالیكی سه‌رۆك وه‌زیری عێراق ده‌ڵێت له‌ دانوسـتاندنه‌كاندا وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ڕێـكه‌وتووه‌ له‌سه‌ر كشـانه‌وه‌ی هه‌موو هێزه‌ سه‌ربازیـیه‌كانی له‌ عێراق تا سـاڵی 2011.

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ مالیكی گوتوویه‌تی حكومه‌ته‌كه‌ی گه‌یشـتۆته‌ ڕێـكه‌وتنێـك له‌گه‌ڵ واشـنتن‌دا كه‌ تا سـاڵی 2011 كۆتایی به‌ هه‌بوونی ته‌واوی هێزه‌ سه‌ربازیـیه‌ بـیـانیـیه‌كان بهێنرێت له‌ عێراقدا. سه‌رۆك وه‌زیری عێراق هیچ زانیاری و ورده‌كاریـیه‌كی زیاتر نه‌دا.

هاوكات ده‌مڕاسـتێـكی سه‌رۆك بوش گوتوویه‌تی هێشـتا نه‌گه‌یشـتوونه‌ته‌ كۆتایی ئه‌و ڕێـكه‌وتنه‌ ئاسایشـیـیه‌ له‌گه‌ڵ عێراقدا.

هه‌فته‌ی ڕابردوو له‌ به‌غدا كۆنده‌لیزا ڕایس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا گوتوویه‌تی هه‌ردوولا نزیـكبوونه‌ته‌وه‌ له‌و ڕێـكه‌وتنه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌شی گوتووه‌ ڕۆژێـكی دیاریكراوی تیادا ده‌سـتنیشـان نه‌كراوه‌ بۆ كشـانه‌وه‌ی هێزه‌ سه‌ربازیـیه‌كانی ئه‌مریكا.

براین وایتمان ده‌مڕاسـتی په‌نتاگۆنیش گوتوویه‌تی وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا خواسـتێـكی به‌هێزی هه‌یه‌ تا به‌رپـرسـێـتی ئاسـایشی بدرێته‌وه‌ ده‌سـت هێزه‌ سه‌ربازیـیه‌ عێراقیـیه‌كان.

emailme.gif ئه‌‌م ڕاپۆرته ئیمه‌یڵ بكه
printerfriendly.gif بۆ چاپكردن

  نوێترین هه‌واڵ
به‌هاکانی سه‌هه‌م و سه‌نه‌د له‌ سه‌رانسه‌ری جیهاندا زیاتر داده‌به‌زێت  Audio Clip Available

  هه‌واڵی زیاتر
به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتن تایبه‌ت ده‌بێت به‌ ڕێـکه‌وتنـنامه‌ی عێراق و ئه‌مریکا
ڕاپـۆرتێـک ده‌رباره‌ی کێشه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌ عێراقدا  Audio Clip Available
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌ڵێت ڕه‌نگه‌ په‌رله‌مان ڕێـکه‌وتنه‌ ئاسـایشـیـیه‌که‌ په‌سه‌ند بکات  Audio Clip Available
ڕوفاتی 150 ئه‌نفالکراو برایه‌وه‌ بۆ کوردسـتان  Audio Clip Available
دکتۆر عه‌ممار تۆعمه‌ ده‌ڵێت زه‌حمه‌ته‌ پـێشـبینی بکرێت په‌رله‌مانی عێراق چۆن ده‌نگ له‌سه‌ر ڕێـکه‌وتننامه‌که‌ ده‌دات  Audio Clip Available
جۆره‌کانی کۆڵسـترۆڵ و چۆنێتی خۆپاراسـتنی ته‌ندروسـتیمان  Audio Clip Available
ڕێـکخراوی خوێندکارانی کوردســتان له‌ زانکۆی جۆرج مه‌یسن پاره‌ بۆ منداڵانی نه‌خۆشی دڵ کۆده‌که‌نه‌وه‌  Audio Clip Available
ئه‌لزه‌واهیری له‌ ڤیدیۆیه‌کدا هێرش بۆ سه‌ر باراک ئۆباما ده‌کات  Audio Clip Available
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا هیواداره‌ له‌ سـاڵی 2009 گۆڕانکاری له‌ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسـتدا ڕووبدات  Audio Clip Available
دکتۆر که‌مال که‌رکوکی ده‌ڵێت جگه‌ له‌ جێبه‌جێـکردنی مادده‌ی 140 هیـچ ڕێـگه‌ چاره‌یه‌کی تر نیـیه‌  Audio Clip Available
هێزی ده‌ریایی هیندسـتان له‌گه‌ڵ چه‌ته‌کانی سه‌ر که‌ناری سـۆماڵ به‌ شه‌ڕ دێت  Audio Clip Available
دكتۆر مه‌حمود عوسـمان ده‌رباره‌ی لابردنی چاودێران له‌ ده‌زگاكانی حكومه‌تی عێراق ده‌دوێت  Audio Clip Available
خالید شوانی ده‌ڵێت ڕێـكه‌وتنی نێوان به‌غدا و واشـنتن بۆ ڕێـكخسـتنی كشـانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكایه‌ له‌ عێراق  Audio Clip Available
ئاڵا تاڵه‌بانی ده‌ڵێت پـێناچێت ڕێـکه‌وتنـنامه‌ ئاسایشـیـیه‌که‌ به‌ ئاسـانی له‌ په‌رله‌مانی عێراقدا په‌سه‌ند بکرێت  Audio Clip Available
ڕاپـۆرتێـک ده‌ڵێت عێراق چاودێرانی فرتوفێـڵی دارایی ده‌رکردووه‌  Audio Clip Available
که‌شـتیـیه‌کی ڕفێندراوی سـعودیـیه‌ له‌ سـۆماڵ له‌نگه‌ر ده‌گرێت  Audio Clip Available
عه‌بدوڵڵا سـاڵح سه‌باره‌ت به‌ ڕێـکه‌وتنـنامه‌ی ئاسـایشی نێوان عێراق و ئه‌مریکا ده‌دوێت  Audio Clip Available