Kurdish ده‌نگی ئه‌مریكا 
ئه‌ركی ئێمه‌ ڕاگه‌یاندنه‌

ته‌‌نیا نوسین
Search

 
مانۆ خه‌لیل ده‌ڵێت توركیا له‌ سـنگاپـوریش ڕێـگربوون له‌ نمایشكردنی فلیمه‌كه‌ی ده‌یڤد

15/04/2008
ده‌قی گفتوگۆكه‌ 1.32MB - دابگره (Real) audio clip
ده‌قی گفتوگۆكه‌ 1.32MB - گوێبگره (Real) audio clip

Mano Xelil

مانۆ خه‌لیل

سینه‌ماكاری كورد مانۆ خه‌لیل له‌ گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ هاوكارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ ده‌ڵێت فلیمه‌ دۆكیومێنتیـیه‌كه‌ی كه‌ به‌ ناوی David the Tolhildan له‌ لایه‌ن حكومه‌تی توركیاوه‌ له‌ ڕێی باڵوێزخانه‌كه‌یانه‌وه‌ له‌ سـنگاپـور ڕێـگه‌ی لێگیراوه‌ له‌ویش نمایش بكرێت. پـێشـتریش به‌ هه‌مان شێوه‌ له‌ وڵاتی ئیماراتی عه‌ره‌بی ڕێـگه‌ی لێـگیرابوو نمایش بكرێت.

مانۆ خه‌لیل ده‌ڵێت: ئه‌م فلیمه‌ دۆكیومێنتیـیه‌ پـێش چه‌ند مانگیك له‌ لایه‌ن لیژنه‌ی هونه‌ری خولی ڤیسـتیڤاڵی 21 ی فلیمی سینه‌مای جیهانی له‌ سـنگاپـور ده‌سـتنیشـان كرابوو له‌ ڕۆژی 5 ی مانگی چواردا له‌ میانه‌ی ڤیسـتیڤاڵه‌كه‌دا نمایش بكرێت. فلیمه‌كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی نافه‌رمی پـێش ده‌سـتپـێـكردنی ڤیسـتیڤاڵه‌كه‌ و له‌ 29 ی مانگی سێ له‌ ئنسـتتیوتی گۆتێی ئه‌ڵمانی له‌ سنگاپـور نمایش كرا. به‌ڵام 5 ی چوار ئیمه‌یڵێكم له‌ به‌ڕێز فیلیپ
David Rouiller

ده‌یڤد غویێه‌

چیا به‌ڕێوه‌به‌ری ڤیسـتیڤاڵه‌كه‌وه‌ پـێـگه‌یشت تیایدا ده‌ڵێت داوای لیبووردن ده‌كه‌ین له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌ك له‌ ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئێمه‌ ناتوانین فلیمه‌كه‌ت نمایش بكه‌ین. منیش جارێكی تر پـه‌یوه‌ندیم به‌ به‌ڕێز فیلیپه‌وه‌ كرده‌وه‌ تا هۆیه‌ ڕاسـته‌قینه‌كه‌ بزانم، ئه‌ویش له‌ وه‌ڵامدا ڕێـك به‌م شـێوه‌یه‌ بۆی نووسیبووم " ئازیزم مانۆ، به‌ڵێ فلیمه‌كه‌ت دوای ناڕه‌زایی فه‌رمی حكومه‌تی توركیا له‌لای حكومه‌تی سنگاپـور نمایشـكردنی ڕاگیرا، ئه‌گینا فلیمه‌كه‌ت به‌هێزه‌ و شـایانی ئه‌وه‌یه‌ له‌ هه‌موو شوێنێـك سه‌یر بكرێت، به‌ڵام ئیتر ئه‌ڵێت چی ئه‌م جیهانه‌ی ئێمه‌ تیایدا ده‌ژین به‌ ڕاسـتی جێی داخه‌."

پاشـان مانۆ خه‌لیل ده‌ڵێت ئه‌م فلیمه‌ی من هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به‌ پارتی كرێكارانی
David Rouiller's Father and Mother

دایك و باوكی ده‌یڤد

كوردسـتانه‌وه‌ نیـیه‌ و بوجه‌كه‌شی له‌ لایه‌ن چه‌ند كه‌ناڵێـكی ته‌له‌فیزیۆنی سویسری و ئه‌ڵمانی و ئیتالی و فه‌ره‌نسی دابینكراوه‌ و هه‌روه‌ها له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی ڕۆشـنبیری سویسری و ده‌زگای كاری سینه‌مایی سویسری له‌ لۆزان پـشـتگیری لێكراوه‌. فلیمه‌كه‌ باس له‌ چیرۆكێـكی ڕاسته‌قینه‌ ده‌كات ئه‌ویش هاوڵاتیـیه‌كی سویسری به‌ ناوی David Rouiller كۆڕی ماڵێـكی خانه‌دان و باوكی سه‌رۆكی دادگای فیدراڵی سویسرا بووه‌، ئه‌م كوڕه‌ هه‌موو ناز و نیعمه‌تی ماڵ و وڵاته‌كه‌ی خۆی جێده‌هێڵێت و به‌ره‌و چیاكانی كوردسـتان ده‌كه‌وێته‌ ڕێ و له‌وێ په‌یوه‌ندی به‌ په‌كه‌كه‌وه‌ ده‌كات. بۆ چه‌ند سـاڵێـك كه‌سوكاری هه‌واڵی نازانن، دواتر بۆیان ئاشـكرا ده‌بێت. ئیتر دایكی ده‌یه‌وێت چاوی به‌ كوڕه‌كه‌ی بكه‌وێت، منیش له‌م كه‌ین و به‌ینه‌دا ئه‌م فلیمه‌م ده‌رهێنا.

دواتر مانۆ خه‌لیل له‌ وه‌ڵامی پـرسـیارێـكی ده‌خیلی شه‌ممۆ كه‌ لێی ده‌پرسێت په‌یامی تۆ له‌ كاره‌ سینه‌مایـیه‌كانتا چیـیه‌؟ ده‌ڵێت په‌یامی من ئه‌وه‌یه‌ " مرۆڤێـكم مافی ژیانم هه‌یه‌، ئه‌وا من بۆ 23 سـاڵه‌ نه‌متوانیوه‌ بچمه‌وه‌ وڵاتی خۆم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی فلیمێـكم له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی كوردی له‌ كوردستانی سوریا سازكردووه‌. من نامه‌وێت شه‌ڕ بكه‌م، نامه‌وێت ڕژێم بگۆڕم، من كه‌سێـكی سیاسی نیم، من هونه‌رمه‌ندێـكم ده‌موێت له‌ ناو ماڵ و كه‌سوكاری خۆمدا كاری سینه‌مایی خۆم بكه‌م."

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 8:45 خوله‌كه‌.

emailme.gif ئه‌‌م ڕاپۆرته ئیمه‌یڵ بكه
printerfriendly.gif بۆ چاپكردن

  نوێترین هه‌واڵ
ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆکایه‌تی عێراق ڕێـکه‌وتنـنامه‌ی ئاسایشی له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا په‌سه‌ند ده‌کات  Audio Clip Available

  هه‌واڵی زیاتر
دادگایه‌کی تورکیا بڕیاری 10 سـاڵ زیندانی بۆ له‌یلا زانا ده‌دات  Audio Clip Available
ڤلادیمیر پـوتن گه‌شـبینه‌ به‌ ئاینده‌ی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی وڵاته‌که‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مریکادا  Audio Clip Available
زیره‌ک که‌مال ده‌ڵێت ئه‌وانه‌ی دژی ڕێـکه‌وتنـنامه‌ی ئاسایشین ڕاسـته‌وخۆ بڕیار له‌ ئێران وه‌رده‌گرن  Audio Clip Available
شـای تایله‌ند وتارێـک پـێشـکه‌شی وڵاته‌که‌ی ده‌کات  Audio Clip Available
کۆنده‌لیزا ڕایس ده‌ڵێت پاکسـتان په‌یمانی داوه‌ هاوکاری له‌ لێـکۆڵینه‌وه‌کانی مۆمبایدا بکات  Audio Clip Available
هیندسـتان باری ئاسایش له‌ فڕۆکه‌خانه‌کانی توندتر ده‌کات  Audio Clip Available
خاتوو ڕیتوو شه‌رما ده‌ڵێت پـێویسـته‌ ئه‌مه‌ریکا هاوسه‌نگی له‌ نێوان دیپـلۆماسیـیه‌ت و به‌کارهێنانی هێزی له‌شـکریدا بکات  Audio Clip Available
گۆرانی‌بێژی فۆلکلۆری ئه‌مریکی ئۆدیتا له ته‌مه‌نی 77 ساڵیدا کۆچی دوای کرد  Audio Clip Available
دکتۆر یوسف عه‌زیز ده‌رباره‌ی ڕاپـۆرته‌که‌ی یۆنامی ده‌دوێت  Audio Clip Available
هێزه‌کانی هاوپه‌یمان له‌ عێراق دوو گومانباری سه‌ر به‌ ئێران ده‌سـتگیرده‌که‌ن  Audio Clip Available
باراک ئۆباما بـێـڵ ڕیچاردسن بۆ پـۆسـتی وه‌زیری بازرگانی ده‌سـتنیشـان ده‌کات  Audio Clip Available
ڕایس داوا له‌ پاکسـتان ده‌کات له‌ لێـکۆڵینه‌وه‌کانی مۆمبای هاوکاری بکات  Audio Clip Available
ڕزگار ئه‌مین ده‌ڵێت تا ئێسـتا ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری له‌ عێراقدا سه‌ربه‌خۆ نیـیه‌  Audio Clip Available
عه‌مید چه‌تۆ ساڵح سه‌باره‌ت به‌ گرژیـیه‌کانی ناوچه‌ی گه‌رمیان ده‌دوێت  Audio Clip Available
قه‌ته‌ر مۆزه‌خانه‌یه‌ک بۆ هونه‌ری ئیسلامی ده‌کاته‌وه‌  Audio Clip Available
زه‌رداری ده‌ڵێت پاکسـتان ئه‌و گومانبارانه‌ ته‌سلیم ناکات که‌ هیندسـتان داوایان ده‌کات  Audio Clip Available
دکتۆر وه‌لید فارس ده‌ڵێت پـێویسته‌ هیندسـتان و پاکسـتان و ئه‌فغانستان ڕێگه‌ به‌ تێرۆر نه‌ده‌ن له‌ یه‌کیان بکات  Audio Clip Available
دادگایه‌کی عێراق حوکمی ئیعدامی دووه‌م بۆ عه‌لی کیمیاوی ده‌رده‌کات
دکتۆر ئه‌حمه‌د فه‌رهادی ده‌رباره‌ی ده‌سـتنیشـانکرنی ئۆباما بۆ ده‌سته‌ی ئاسایشی ده‌دوێت  Audio Clip Available