Kurdish ▪ ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا سه‌رچاوه‌یه‌كی باوهڕپێكراویههواڵ و زانیاری
ته‌نیا نوسین
هه‌رێم و بابه‌ت
به‌رنامه
خزمه‌ته‌کان
سه‌ردانی سه‌رۆك بوش بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و به‌شـداریكردنی له بیره‌وه‌ری 60 هه‌مین سـاڵیادی دامه‌زراندنی ئیسرائیل، پـرۆسه‌ی ئاشـتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ڕۆڵی تێـكده‌رانه‌ی ئێران له‌و پـرۆسه‌یه و پـشـتیوانیكردنی له كۆمه‌ڵه تێرۆریسـتیـیه‌كان له‌و هه‌رێمه به لوبنان و عێراقیشه‌وه.هه‌روه‌ها هه‌ڕشه‌كانی سه‌رۆك بوش له ئێران سه‌باره‌ت به پـشتیوانی ئێران له تێرۆریسـتان و له مه‌سه‌له‌ی به‌رنامه‌ی ناوه‌كی چه‌ند جیدینه؟له لایه‌كی تره‌وه هه‌ڕه‌شـه‌كانی سه‌رۆك كۆماری ئێران له ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل و ڕه‌خنه‌ی سه‌رۆك بوش له‌وانه‌ی كه پـێشـنیاری دانوسـتاندن له‌گه‌ڵ تێرۆریسـتان ده‌كه‌ن.ئه‌مانه ته‌وه‌ری بابه‌تی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه بوو كه هاوكارمان حه‌یده‌ر كه‌ریم تیایدا میوانداری ئه‌م به‌ڕێزانه‌ی كرد:دكتۆر ئه‌حمه‌د فه‌رهادی، پـرۆفسۆر له زانكۆی نیویۆرك.ڕه‌حیمی ڕه‌شیدی، ڕۆژنامه‌وان و به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه و بێژه‌ر له ته‌له‌فیزیۆنی تیشـك له فه‌ره‌نسا.مه‌سعود كوردپـور، ڕۆژنامه‌وان وسـیاسهتكار له ئێران. ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیككردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه. ماوه‌ی به‌رنامه‌كه 46:33 خوله‌كه.
ئه‌م ڕاپۆرته ئیمه‌یڵ بكه بۆ چاپكردن