Kurdish ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا 
سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراوی
هه‌واڵ و زانیاری

ته‌‌نیا نوسین
Search

یادی شانزده‌هه‌مین ساڵه‌ی دامه‌زراندنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق

24/05/2008
ده‌قی به‌رنامه‌که‌ - دابگره (Real) audio clip
ده‌قی به‌رنامه‌که‌ - گوێبگره (Real) audio clip

Kurdistan National Assembly
باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مانی کوردستانی عێراق
شازده‌ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و له 19 ی مانگی پێنجی ساڵی 1992دا بۆ یه‌که‌م جار گه‌لی باشوری کوردستانی عێراق به‌شدارییان له پرۆسه‌یه‌کی ئاشکرا و ئازادی ده‌نگدان‌دا کرد بۆ هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانی خۆیان بۆ په‌رله‌مانی کوردستان.  دامه‌زراوی په‌رله‌مانی کوردستان له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ که‌ ئه‌ندامه‌کانیان مافی په‌ناپارێزییان هه‌یه‌، هیچ هێزێک یان ده‌سه‌ڵاتێک بۆی نی‌یه‌ ده‌ستگیرییان بکات یان بیانگۆڕێت.  ئه‌م هه‌نگاوه‌ بۆ دامه‌زراندنی په‌رله‌مان زه‌مینه‌ی بۆ دامه‌زراندنی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیش خۆش کرد.

ئه‌م په‌رله‌مانه‌ له ماوه‌ی شانزده‌ ساڵدا ته‌نها دوو جار هه‌ڵبژاردنی بۆ کراوه‌.  گه‌ڕی یه‌که‌میان 14 ساڵی خایاند و تا ئێستاش دیار نی‌یه ‌ئایا ئه‌م گه‌ڕه‌ی په‌رله‌مانی کوردستان په‌یوه‌سته‌ به‌ بڕیارێکی سیاسی‌یانه‌ی حکومه‌تی نێوه‌ندی عێراقه‌وه‌ یان هه‌لومه‌رجه‌ ئاشکرا و پشت په‌رده‌کانی ناو هه‌رێمی کوردستان بڕیارده‌ر ده‌بن بۆی.  ئه‌مڕۆ خه‌ڵک له هه‌رێمی کوردستان به‌ ڕاشکاوانه‌ ده‌ڵێن مه‌کته‌به‌ سیاسی‌یه‌کانی هه‌ردوو پارتی باڵاده‌ست خاوه‌نی یه‌که‌مین و دواهه‌مین بڕیاری په‌رله‌مانن.  ڕۆژانه‌ ووتوێژ و تاووتوێی به‌رنووسی یاساکان ده‌کرێت و دواتر ده‌چێته ده‌نگدانه‌وه‌ بۆ په‌سه‌ند کردن.

جێی خۆیه‌تی بپرسین، ئه‌و ده‌نگدانه‌ له‌سه‌ر چ بنچینه‌یه‌ک ده‌کرێت و ئایا ڕۆژێک له ڕۆژان بووه ئه‌ندامێکی لیسته‌ ڕه‌نگاوڕه‌نگه‌کانی ناو په‌رله‌مان ده‌ستی له‌گه‌ڵ لیستی ڕه‌نگێکی تردا به‌رز کردبێته‌وه‌ بۆ ده‌نگێکی ئه‌رێ بێت یان ده‌نگێکی نه‌رێ بێت.  چه‌ندێک ئه‌ندامی لیسته‌کان ده‌ستبه‌رداری به‌رژه‌وه‌ندی بیری ته‌سکی حیزبایه‌تی ده‌بن و کار بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و ده‌نگده‌رانه‌ ده‌که‌ن که هه‌ر هیچ نه‌بێت مافی په‌ناپارێزییان پێدان.

له ماوه‌ی ئه‌م شانزده‌ساڵه‌دا، ئه‌م په‌رله‌مانه‌ی هه‌رێمی کوردستان تاچه‌ندێک توانیویه‌تی داکۆکیکارێک بێت له خواسته‌کان و داواکان و مافه‌کانی خه‌ڵک یان ئه‌رکه‌که‌ی بۆته‌ په‌سه‌‌ندکردنی ئه‌و یاسایانه‌ی بوونه‌ته‌ مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئازادییه‌کانی تاکه‌ که‌س وه‌ک یاسای دژه‌ تیرۆر و به‌رنوسی یه‌كه‌می یاسای ڕۆژنامه‌وانی.  له میانه‌ی ڕاپرسی‌یه‌کی ئه‌م دواییه‌دا، زۆربه‌ی ئه‌ندامان دان ده‌نێن به‌ لاوازی دامه‌زراوه‌که‌دا.  له سه‌دا 90 یان ده‌ڵێن ده‌سه‌ڵاته‌ زلهێزه‌کان ده‌ست ده‌خه‌نه‌ ناو کاروباره‌کانیانه‌وه‌.  ئه‌گه‌ر خۆیان به‌م شێوه‌‌یه‌ دان به‌و ده‌ست تێوه‌ردانه‌ دا ده‌نێن، ئه‌ی بۆچی هیچ له‌ ئه‌ندامه‌کان هه‌ڵوێستێک وه‌رناگرن سه‌رباری ئه‌وه‌ی مافی په‌ناپارێزییان هه‌یه‌. 


میوانه‌کانی به‌رنامه‌ بریتی بوون له هه‌ریه‌كه‌ له به‌ڕێزان سه‌ردار هه‌رکی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی کوردستان و به‌ختیار سه‌عید، ڕۆژنامه‌نووسی لێکۆڵینه‌ره‌وه‌.

بۆ گوێگرتن له ته‌واوی به‌رنامه‌که، کلیکی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ بکه‌.

emailme.gif ئه‌‌م ڕاپۆرته ئیمه‌یڵ بكه
printerfriendly.gif بۆ چاپكردن

  نوێترین هه‌واڵ
ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆکایه‌تی عێراق ڕێـکه‌وتنـنامه‌ی ئاسایشی له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا په‌سه‌ند ده‌کات  Audio Clip Available

  هه‌واڵی زیاتر
دادگایه‌کی تورکیا بڕیاری 10 سـاڵ زیندانی بۆ له‌یلا زانا ده‌دات  Audio Clip Available
ڤلادیمیر پـوتن گه‌شـبینه‌ به‌ ئاینده‌ی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی وڵاته‌که‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مریکادا  Audio Clip Available
زیره‌ک که‌مال ده‌ڵێت ئه‌وانه‌ی دژی ڕێـکه‌وتنـنامه‌ی ئاسایشین ڕاسـته‌وخۆ بڕیار له‌ ئێران وه‌رده‌گرن  Audio Clip Available
شـای تایله‌ند وتارێـک پـێشـکه‌شی وڵاته‌که‌ی ده‌کات  Audio Clip Available
کۆنده‌لیزا ڕایس ده‌ڵێت پاکسـتان په‌یمانی داوه‌ هاوکاری له‌ لێـکۆڵینه‌وه‌کانی مۆمبایدا بکات  Audio Clip Available
هیندسـتان باری ئاسایش له‌ فڕۆکه‌خانه‌کانی توندتر ده‌کات  Audio Clip Available
خاتوو ڕیتوو شه‌رما ده‌ڵێت پـێویسـته‌ ئه‌مه‌ریکا هاوسه‌نگی له‌ نێوان دیپـلۆماسیـیه‌ت و به‌کارهێنانی هێزی له‌شـکریدا بکات  Audio Clip Available
گۆرانی‌بێژی فۆلکلۆری ئه‌مریکی ئۆدیتا له ته‌مه‌نی 77 ساڵیدا کۆچی دوای کرد  Audio Clip Available
دکتۆر یوسف عه‌زیز ده‌رباره‌ی ڕاپـۆرته‌که‌ی یۆنامی ده‌دوێت  Audio Clip Available
هێزه‌کانی هاوپه‌یمان له‌ عێراق دوو گومانباری سه‌ر به‌ ئێران ده‌سـتگیرده‌که‌ن  Audio Clip Available
باراک ئۆباما بـێـڵ ڕیچاردسن بۆ پـۆسـتی وه‌زیری بازرگانی ده‌سـتنیشـان ده‌کات  Audio Clip Available
ڕایس داوا له‌ پاکسـتان ده‌کات له‌ لێـکۆڵینه‌وه‌کانی مۆمبای هاوکاری بکات  Audio Clip Available
ڕزگار ئه‌مین ده‌ڵێت تا ئێسـتا ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری له‌ عێراقدا سه‌ربه‌خۆ نیـیه‌  Audio Clip Available
عه‌مید چه‌تۆ ساڵح سه‌باره‌ت به‌ گرژیـیه‌کانی ناوچه‌ی گه‌رمیان ده‌دوێت  Audio Clip Available
قه‌ته‌ر مۆزه‌خانه‌یه‌ک بۆ هونه‌ری ئیسلامی ده‌کاته‌وه‌  Audio Clip Available
زه‌رداری ده‌ڵێت پاکسـتان ئه‌و گومانبارانه‌ ته‌سلیم ناکات که‌ هیندسـتان داوایان ده‌کات  Audio Clip Available
دکتۆر وه‌لید فارس ده‌ڵێت پـێویسته‌ هیندسـتان و پاکسـتان و ئه‌فغانستان ڕێگه‌ به‌ تێرۆر نه‌ده‌ن له‌ یه‌کیان بکات  Audio Clip Available
دادگایه‌کی عێراق حوکمی ئیعدامی دووه‌م بۆ عه‌لی کیمیاوی ده‌رده‌کات
دکتۆر ئه‌حمه‌د فه‌رهادی ده‌رباره‌ی ده‌سـتنیشـانکرنی ئۆباما بۆ ده‌سته‌ی ئاسایشی ده‌دوێت  Audio Clip Available