Kurdish ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا 
سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراوی
هه‌واڵ و زانیاری

ته‌‌نیا نوسین
Search

هاوڕێ زه‌نگه‌نه‌ باس له‌ دوایـین كاری شـانۆیی خۆی ده‌كات

13/07/2008
ده‌قی به‌رنامه‌كه‌‌ 1.85MB - دابگره (Real) audio clip
ده‌قی به‌رنامه‌كه‌‌ 1.85MB - گوێبگره (Real) audio clip

Hawrre Zangana
هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح له‌ به‌رنامه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی كوردی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا میوانداری هونه‌رمه‌ندی شـانۆ هاوڕێ زه‌نگه‌نه‌ی كردووه‌.

بۆ یه‌که‌م جار شانۆگه‌ریـیه‌کی کوردی له‌ شاری میونشن به‌ زمانی ئه‌ڵمانی ‌له‌ لایه‌ن ئه‌کته‌ری ئه‌ڵمانی و ئه‌کته‌ری نێونه‌ته‌ویـیه‌وه‌ نمایش ده‌کرێت.

شـانۆگه‌ری" گۆرانی دایکانی تر" له‌ نووسین و ده‌رهێنانی هاوڕێ زه‌نگه‌نه‌یه‌.

چیرۆكه‌كه‌ی‌ باس له‌ فه‌لسه‌فه‌ی خۆشه‌ویستی و ئه‌شق و خه‌ونی ژیانێکی وه‌نه‌وه‌شه‌یی ده‌کات، باس له‌ بێ مانایی جه‌نگ و وێرانکاری ده‌کات، باس له‌ مرۆڤ و به‌رپرسـیارێتی تاک ده‌کات، وه‌ له‌ هزری دایکێکه‌وه‌ پـرسـیارێکی ئه‌زه‌لی ڕووبه‌رووی مرۆڤ 
Hawrre Zangana
ده‌کاته‌وه‌. باس له‌ خۆشه‌ویستی و ئه‌شق و خه‌ونی دایکێک ده‌کات که‌ چۆن ژیانی ده‌ڕازێنێته‌وه‌ کاتێـك چاوه‌ڕوانی له‌دایکبوونی نۆبه‌ره‌که‌ی ده‌كات و به‌ هۆی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌وه‌ هه‌موو ژیان و خه‌ونه‌کانی لێ تێـكده‌چێت. دوای ئه‌و ڕووداوه‌ نابینا ده‌بێت، به‌ڵام به‌ هۆی هه‌ستی رۆشنایی ناوه‌وه‌ی ئازاره‌کانی تێکه‌ڵ به‌ ئازاره‌کانی مێرووله‌ و خاک و گوڵ و کۆرپه‌کان ده‌بێت و به‌ جیهاندا سه‌فه‌ر ده‌کات.
له‌م سه‌فه‌ره‌دا ڕووبه‌ڕووی زۆر شت ده‌بێته‌وه‌ تاکو ده‌گاته‌ دایکێکی هیرۆشیما ئیتر ئازاره‌کان و گۆرانیـیه‌کان و پـرسـیاره‌کان ده‌چنه‌ قۆناغێکی نوێوه‌.
جۆن له‌ خه‌وه‌ن و جوانی ژیان و ئازاری دایکێکی کورده‌وه‌ به‌ره‌وه‌ خه‌ونه‌کان و ئازاره‌کانی جیهان ده‌چیت؟
له‌ ڕێگه‌ی ئێستاتیکای شانۆوه‌ کاره‌ساتی ناوچه‌یه‌ک ده‌که‌یت به‌ جووڵانه‌وه‌ بۆ دواندنی کاره‌ساته‌ هه‌نووکه‌یـیه‌کانی جیهان. له‌ دیدی دایکێکه‌وه‌ پـرسـیاره‌ ئه‌زه‌لیـیه‌کانی مرۆڤ ڕووبه‌ڕووی به‌رپـرسـیارێتی خودی تاک له‌ سه‌ر سه‌کۆوه‌ بۆ نێو جێهان ڕه‌وانه‌ ده‌کات و گفتوگۆیه‌ک ده‌وروژێنێت.

پاشـان هاوڕێ زه‌نگه‌نه‌ به‌راوردێـك له‌ نێوان كاركردن له‌گه‌ڵ ئه‌كته‌ری كورد و بینانیدا ده‌كات.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 12:16 خوله‌كه‌.

emailme.gif ئه‌‌م ڕاپۆرته ئیمه‌یڵ بكه
printerfriendly.gif بۆ چاپكردن

  نوێترین هه‌واڵ
ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆکایه‌تی عێراق ڕێـکه‌وتنـنامه‌ی ئاسایشی له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا په‌سه‌ند ده‌کات  Audio Clip Available

  هه‌واڵی زیاتر
دادگایه‌کی تورکیا بڕیاری 10 سـاڵ زیندانی بۆ له‌یلا زانا ده‌دات  Audio Clip Available
ڤلادیمیر پـوتن گه‌شـبینه‌ به‌ ئاینده‌ی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی وڵاته‌که‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مریکادا  Audio Clip Available
زیره‌ک که‌مال ده‌ڵێت ئه‌وانه‌ی دژی ڕێـکه‌وتنـنامه‌ی ئاسایشین ڕاسـته‌وخۆ بڕیار له‌ ئێران وه‌رده‌گرن  Audio Clip Available
شـای تایله‌ند وتارێـک پـێشـکه‌شی وڵاته‌که‌ی ده‌کات  Audio Clip Available
کۆنده‌لیزا ڕایس ده‌ڵێت پاکسـتان په‌یمانی داوه‌ هاوکاری له‌ لێـکۆڵینه‌وه‌کانی مۆمبایدا بکات  Audio Clip Available
هیندسـتان باری ئاسایش له‌ فڕۆکه‌خانه‌کانی توندتر ده‌کات  Audio Clip Available
خاتوو ڕیتوو شه‌رما ده‌ڵێت پـێویسـته‌ ئه‌مه‌ریکا هاوسه‌نگی له‌ نێوان دیپـلۆماسیـیه‌ت و به‌کارهێنانی هێزی له‌شـکریدا بکات  Audio Clip Available
گۆرانی‌بێژی فۆلکلۆری ئه‌مریکی ئۆدیتا له ته‌مه‌نی 77 ساڵیدا کۆچی دوای کرد  Audio Clip Available
دکتۆر یوسف عه‌زیز ده‌رباره‌ی ڕاپـۆرته‌که‌ی یۆنامی ده‌دوێت  Audio Clip Available
هێزه‌کانی هاوپه‌یمان له‌ عێراق دوو گومانباری سه‌ر به‌ ئێران ده‌سـتگیرده‌که‌ن  Audio Clip Available
باراک ئۆباما بـێـڵ ڕیچاردسن بۆ پـۆسـتی وه‌زیری بازرگانی ده‌سـتنیشـان ده‌کات  Audio Clip Available
ڕایس داوا له‌ پاکسـتان ده‌کات له‌ لێـکۆڵینه‌وه‌کانی مۆمبای هاوکاری بکات  Audio Clip Available
ڕزگار ئه‌مین ده‌ڵێت تا ئێسـتا ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری له‌ عێراقدا سه‌ربه‌خۆ نیـیه‌  Audio Clip Available
عه‌مید چه‌تۆ ساڵح سه‌باره‌ت به‌ گرژیـیه‌کانی ناوچه‌ی گه‌رمیان ده‌دوێت  Audio Clip Available
قه‌ته‌ر مۆزه‌خانه‌یه‌ک بۆ هونه‌ری ئیسلامی ده‌کاته‌وه‌  Audio Clip Available
زه‌رداری ده‌ڵێت پاکسـتان ئه‌و گومانبارانه‌ ته‌سلیم ناکات که‌ هیندسـتان داوایان ده‌کات  Audio Clip Available
دکتۆر وه‌لید فارس ده‌ڵێت پـێویسته‌ هیندسـتان و پاکسـتان و ئه‌فغانستان ڕێگه‌ به‌ تێرۆر نه‌ده‌ن له‌ یه‌کیان بکات  Audio Clip Available
دادگایه‌کی عێراق حوکمی ئیعدامی دووه‌م بۆ عه‌لی کیمیاوی ده‌رده‌کات
دکتۆر ئه‌حمه‌د فه‌رهادی ده‌رباره‌ی ده‌سـتنیشـانکرنی ئۆباما بۆ ده‌سته‌ی ئاسایشی ده‌دوێت  Audio Clip Available