 |
| ئاماج خه‌لیل |
له ئێسـتادا له هه‌رێمی كوردسـتانی عێراق نیگه‌رانیـیه‌كی زۆر هه‌یه به‌رامبه‌ر به مه‌سه‌له‌ی پارێزراوی ژیانی ڕۆژنامه‌نووسـان. هه‌ڵبه‌ته زۆربوونی ئه‌م نیگه‌رانیـیانه‌ش زیاتر له پاش كوژرانه‌كه‌ی ڕۆژنامه‌نووس سـۆران مامه حه‌مه هات و هه‌روه‌ها ئه‌و هه‌ڕه‌شـانه‌ی له ڕۆژنامه‌نووسـان ده‌كرێن.
یه‌كێـك له‌و ڕۆژنامهنووسـانهی ڕووبه‌ڕووی ئه‌م ههڕهشـانه بۆته‌وه ئامانج خه‌لیله له ڕۆژنامه‌ی ڕووداو كه میوانی به‌رنامه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی كوردی ئه‌م هه‌فته‌یه بووه.
ئامانج خه‌لیل ده‌ڵێت به چه‌ند ڕۆژێـك پاش ئه‌وه‌ی به ته‌له‌فون هه‌ڕه‌شه‌یان لێـكردم ته‌قه‌یان لێـكردم.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 13 خوله‌كه.